چوار ملیۆن سه‌گی به‌ره‌ڵا هه‌ڕه‌شه له دانیشتوانی توركیا ده‌كات
له وه‌رزی زستانی رابردوو له كادیكۆی، له دیوه ئاسیاكه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵ، دیمه‌نی سه‌گێك كه په‌لاماری ژنێكی به‌ساڵاچوو ده‌دات، ژنه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و رێبوارێك به ئازایه‌تی خۆی رزگاری ده‌كات، بووه مادده‌یه‌ك و به‌كارهێنه‌رانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی چڕ و به‌رفراوان كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی.
هاوشان له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا، له ئه‌نقه‌ره وێنه‌ی چه‌ندین شوێنی گازگرتنی مه‌ترسیداری سه‌گێك، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كچێكی بچوكۆلانه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه ترسێكی زۆری خستووه‌ته دڵی دانیشتوانه‌وه و ئه‌وان بێزاربوون له دڕنده‌یی ئه‌و سه‌گه بێسه‌رپه‌رشتانه.
دواتر كۆمه‌ڵێك رێكخراو كه هه‌وڵده‌ده‌ن "شه‌قامه‌كان خاڵیبن له سه‌گ" توانییان حكومه‌ت رازیبكه‌ن، پرۆژه یاسایه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌گی بێسه‌رپه‌رشت له هه‌مو شوێنێكی توركیا ده‌ربكات. به‌ڵام یاساكه ره‌خنه و تێبینییه‌كی زۆری لێ‌گیرا.
حكومه‌ت ژماره‌ی ئه‌و سه‌گانه به نزیكه‌ی 4 ملیۆن داده‌نێت. كه‌چی وه‌زیری كشتوكاڵ له ساڵی 2022 وتی ژماره‌كه ده‌گاته 10 ملیۆن سه‌گ. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وایكرد رۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌ربڕێت و هه‌ستیكرد له توركیا "كێشه‌ی سه‌گی بێسه‌رپه‌رشت هه‌یه و ئه‌م كێشه‌یه له هیچ وڵاتێكی پێشكه‌وتوودا بوونی نییه".
هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت حاڵه‌تی زیادبوونی نه‌خۆشی هاری تابێت له زیادبووندایه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به "نه‌خۆشییه‌كی ترسناك" پۆلێنی ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌ی رابردوودا، رووداوه‌كانی هاتوچۆ به‌هۆی ئه‌و سه‌گانه‌وه، گه‌شتووه به 3 هه‌زار و 544 رووداو، ئه‌مه جگه له "55 حاڵه‌تی مردن" و برینداربوونی زیاد له 5 هه‌زار كه‌س.
پرۆژه یاساكه كه له لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا داڕێژراوه، تێیدا هاتووه پێویسته ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌گ بگیرێن و بخه‌سێنرێن و قه‌یدی ئه‌لیكترۆنی له ژێر پێستیان دابنرێت. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 30 رۆژدا ته‌به‌نی نه‌كرێن، ئه‌وا پێویسته له رێگه‌ی مردنی ره‌حمه‌ته‌وه له‌ناوببرێن.
ئه‌م خاڵه‌ی كۆتایی، واته مردنی ره‌حمه‌ت، له ناوخۆی توركیا، مشتومڕێكی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی بیر هاوڵاتیان هێناوه‌ته‌وه كه پێیده‌وترێت: "كاره‌ساتی دوورگه‌ی خۆشبه‌ختی Hayirsiz Ada"، له ساڵی 1910، ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی به گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كان، له ئه‌سته‌نبوڵ نزیكه‌ی60 هه‌زار سه‌گی بێسه‌رپه‌رشتیان گرت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوورگه ڕووته‌ڵ و به‌رده‌ڵانه‌یان كردن كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه و له‌وێ سه‌گه‌كان، كه‌وتنه خواردنی گیانی یه‌كتر.
چالاكوانانی بواری مافی ئاژه‌ڵ، ترسیان له‌وه هه‌یه كه له ساڵی 1910 روویداوه و پێیانوایه بیرۆكه‌ی له‌ناوبردنی سه‌گی بێسه‌رپه‌رشت (سه‌گی به‌ره‌ڵا)، بیرۆكه‌یه‌كی نوێ نییه و نیگه‌رانن له‌وه‌ی به بیانوی كوشتنی ره‌حمه‌ت، سه‌گه‌كان كۆمه‌ڵكوژ بكرێن.
له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر حه‌یده‌ر ئۆزكان، جێگری فیدراسیۆنی مافه‌كانی ئاژه‌ڵ (هایكۆنفید)، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی "دۆڤار" رایگه‌یاند پێویسته رێگه‌چاره‌ی ته‌عقیمكردنی چالاك و كاریگه‌ر (نه‌زۆككردن/ خه‌ساندن) بگیرێته‌به‌ر. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "له كۆی هه‌زار و 394 شاره‌وانی له توركیا، ته‌نانه‌ت له هه‌زار و 100 شاره‌وانیدا، په‌ناگای ئاژه‌ڵ نییه".
رۆژی یه‌ك شه‌ممه له شاری ئه‌سته‌نبوڵ خۆپیشاندانێك رێكده‌خرێت، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به كوشتنی ره‌حمه‌ت له یاساكه‌دا، خۆپیشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن له یاساكه‌دا له بری كوشتنی ره‌حمه‌ت و بۆ رێگریكردن له زاوزێی ئاژه‌ڵه‌كان، پرۆسه‌ی نه‌زۆككردن و خه‌ساندن په‌سه‌ندبكرێت.
یاساكه كه له ساڵی 2021وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، شاره‌وانییه‌كانی پابه‌ندكردووه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان دروست بكه‌ن و واده‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ ئه‌و كاره ده‌ستنیشانكردووه، واده‌كه به گوێره‌ی قه‌باره‌ی شوێنه‌كه جیاوازه. به‌ڵام چالاكوان و داكۆكیكارانی بواری مافه‌كانی ئاژه‌ڵ، ره‌خنه له‌و توانا سنورداره ده‌گرن كه بۆ ئه‌م پرسه ته‌رخانكراوه.
ئه‌ردۆگان هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: "پێویسته شێوازی كاریگه‌رتر بگیرێته‌به‌ر" و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، وێنه‌یه‌كی ناشرینی توركیا ده‌دات به ده‌ره‌وه و هانی نه‌زۆككردن و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ته‌به‌نیكردنی دا، بۆ ئه‌وه‌ی "نه‌گوێزنه‌وه بۆ قۆناغی دواتر".
سه‌ندیكای پزیشكانی ڤێرته‌رنه‌ری توركیا، دژایه‌تی خۆیان راگه‌یاند له هه‌ر پلانێك كه كوشتنی ره‌حمه‌تی تێدابێت و ره‌خنه‌یان له‌وه‌گرت پرس و رایان پێنه‌كراوه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند "كوشتن چاره‌سه‌ر نییه" و جه‌ختیان كرده‌وه له‌وه‌ی "ده‌كرێت له رێگه‌ی چالاككردنی پرۆسه‌ی نه‌زۆككردنه‌وه، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ژماره‌ی سه‌گه‌كان كه‌مببنه‌وه".
ئه‌ردۆگان ره‌تیكرده‌وه: "هیچ كه‌سێك نابێت گومانی هه‌بێت له هاوسۆزی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئاژه‌ڵان" و شێوازه‌كانی پێشتر "چاره‌سه‌ر نه‌بووه، پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌م پرسه به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكه‌ین، تاكو شه‌قامه‌كان بۆ هه‌موان سه‌لامه‌تبن، به تایبه‌ت بۆ منداڵه‌كان".