TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدییەكان: گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە كورد بە تەواوی رەت دەكەینەوە

Arsalan
Editor
📅 08 Haziran 2024 17:16

ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدییەكان رایدەگەیەنێت، ئێزیدییەكان بەشێكی دانەبڕاوە لەگەڵی كورد، رەگ و ریشەی مێژوویی و كەلتووریی ئێزدییەكان لەناو خاكی كوردە، هەر هەوڵێك بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدییەكان لە كورد بە تەواوتی رەتی دەكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە هەشتی حوزەیران، ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدی راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: "ئێزیدییەكان بەشێكی دانەبڕاوی گەلی كوردن."

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، رەگ و ریشەی مێژوویی و كەلتووریی ئێزدییەكان لەناو خاكی كوردە، هەر هەوڵێك بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدییەكان لە كورد بە تەواوی رەت دەكەنەوە.

ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدی ئەوەی خستۆتە ڕوو، كە ئێزیدی ئایینێكی كۆنە و مێژووییە و لەناو قوڵایی خاكی كوردانە، دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ و بەشێكە لە شوێنەواری كورد.

ئاماژە بەوە كراوە، ئێزدییەكان بە كوردی قسە دەكەن و دابونەریتیان هاوتەریبە لەگەڵ دابونەریتی گشتیی كورد، سەرەڕایی هەموو ئاڵنگاری و بەربەستەكان دووپات لە رێزگرتن لە ناسنامەی ئێزیدییەكان دەكەنەوە، كە كوردییە و هەوڵی گۆڕین یان نەهێشتنی بە تەواوی رەت دەكەنەوە.

ئەنجوومەنی روحانی ئێزیدییەكان روونی دەكاتەوە، پاراستن و هێشتنەوەی ئەم ناسنامەیە پێویستە و ئەمەش بەشێكی جیا نەبوویەوە لە پاراستنی كەلتوری رۆشنبیری و ئایینی ئێزیدی و كوردی بەشێوەیەكی گشتی.

ماوەی چەند رۆژێكە نایف سەیدۆ پەرلەمانتاری ئێزیدی لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژە یاسایەكی پێشكەشكردووە، بۆ ئەوەی ئێزیدییەكان وەك نەتەوەیەكی سەربەخۆ بناسێندرێت، بۆ ئەوەی زیاتر لە 200 واژوو كۆ كراوەتەوە.

Paylas: