Kurdistan
له رۆژههڵاتی كوردستان هاوڵاتیهك بههۆی تهقینهوهی مینێكهوه گیانیلهدهستدا
هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی هادی غونچەدووست خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕ بەسەختی بریندار بوو و دوای گواستنەوەی بۆ نهخۆشخانه گیانی لەدەستدا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، هادی غونچەدووست، تەمەن 36 ساڵ و خەڵکی گوندی "زلە"ی سەر بە شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و عێراق گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هادی غونچەدووست کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی دەستتێوەردانی گوللەی تۆپی شەڕ تووشی ئەو ڕووداوە هاتووە و بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەیووبی بانە گواستراوەتەوە و لە ئەنجامدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.