TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات

سارا
Yazar
📅 27 Haziran 2024 02:48
پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی باوکیانەوە، پرسەنامەیەک ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی و ئەسیل نوجەیفی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێزان: ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتی حیزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا.

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو حاجی عەبدۆلعەزیز نوجەیفی، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

٢٦-٦-٢٠٢٤

Paylas: