TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 11 Temmuz 2024 21:09
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/11 مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له‌ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منی عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.

Paylas: