TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زەوی دەدرێتە دانیشتوانی دوو گەڕەکی کەلار

سارا
Yazar
📅 15 Temmuz 2024 08:52
پەیامی کورد   ...   بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زەوی دەدرێتە دانیشتوانی دوو گەڕەکی کەلار

 بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار بە پێدانی پارچە زەوییەک قەرەبوو دەکرێنەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە ١٦٣ ماڵ پێکهاتوون، هەریەکە بە پارچەیەک زەوی ٢٠٠ مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.

Paylas: