TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا کرد

سارا
Yazar
📅 04 Eylül 2024 08:32
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکیتی ئەورووپا کرد

سێشەممە 9/3، مەسروور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ تۆماس سەیلەر، باڵیۆزى یه‌كیتی ئه‌ورووپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە رادۆ بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەکیتی ئەورووپا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لە بارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری دارایی و سیستەمی بانکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بیرۆکراسی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پەڕەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

Paylas: