TR KU SO
FB X
Kurdistan

مه‌سروور بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا

سارا
Yazar
📅 25 Eylül 2024 21:08
پەیامی کورد   ...   مه‌سروور بارزانی و باڵیۆزی فەڕەنسا هاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە زووترین کاتدا

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/25 ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە تاووتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا. 

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد و لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و دوور لە پێشێلکاری.

هەروەها هاوڕا بوون لەسەر پێویستی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چوونکە وەستانی زیانێکی زۆری بە بوودجەی گشتی فیدرال گەیاندووە.

Paylas: