TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد

سارا
Yazar
📅 31 Ekim 2024 07:55
پەیامی  کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسووڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد

ڕۆژی چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز (احمد ابراهیم الظاهری) کونسووڵی گشتی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر کرد کە بەبۆنەی کۆتای هاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاوایی کردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی ئەرک و ماندووبوونی کونسووڵی گشتی دەوڵەتی ئیماراتی لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیمارات کرایەوە.

Paylas: