TR KU SO
FB X
Kurdistan

نەوزاد هادی تیشکی خستەسەر ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2025 08:07
پەیامی کورد   ...   نەوزاد هادی تیشکی خستەسەر ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان

چوارشەممە ١٥-١-٢٠٢٥ کۆبوونەوەیەکی فراوان لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان - نەینەوا بەڕێوەچوو.

بەسەرپەرشتی نەوزاد ھادی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا و مەحموود ئێزیدی یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستن و نازم ھەرکی بەرپرسی لقی (١٧) ی پارتی و عەلی خەلیل بەرپرسی لقی (١٤) کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ کادیران و ئەندامانی لقەکان و بەرپرسی ناوچەکان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا نەوزاد ھادی تیشکی خستەسەر ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی پارتی لە سنووری نەینەوا و ھەروەھا میکانیزمەکانی ھەڵبژاردنی ئەندامان و بەرپرسان بۆ ئۆرگانەکان تاوتوێ کرا و پابەندبوون بە یاسا و ڕێساکانی هەڵبژاردن و ڕێنماییەکانی حزب و سەرکردایەتی دووپاتکرایەوە.

هاوکات نەوزاد ھادی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو پڕۆسەیە پڕۆسەیەکی دیموکراسیە و ئامانج لێی زیاتر بەرەو پێشبردنی پارتیمانە و ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پتەوکردنی بەھاکانی دیموکراسی و گەشەپێدانی سیاسی، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ڕێنمایی پێویست بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرا دەربارەی پڕۆسەکە.

Paylas: