Kurdistan
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا
پەیامی کورد ... پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەس وکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات و دەڵێت: ئاگرەکەی هوتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆ زۆر دڵگرانی کردم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.
زۆر بەداخەوە بۆ ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێلی بۆڵۆی تورکیا کە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بوونە قوربانی.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری گیان لەدەستداوانی ئەو ڕووداوە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.