سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ڕێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كۆبووه‌وه
چوارشه‌ممه 2025/1/29 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له باڵیۆز دانیال ڕۆبنستین كرد كه كاره‌كانى باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق به‌ڕێوه ده‌بات.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبار‌ى پێشمه‌رگه، پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران.
باڵیۆز ڕۆبنستین جه‌ختى له پابه‌ندی ئه‌مریكا بە به‌رده‌وامی هاوكارى و پشتگیری له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ـ یش، سوپاس و پێزانینى بۆ هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا، ده‌ربڕى.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرینگی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه و كاركردن بۆ به‌رقه‌راربوونى ئاشتییه‌كى جێگیر، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ئێزدییان له شه‌نگال و كریستیان و پێکهاته‌کان له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسووڵى گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تیشک خرایه سه‌ر چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.