TR KU SO
FB X
Kurdistan

سیستەمی نوێی مووڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن

سارا
Yazar
📅 04 Mart 2025 09:01
پەیامی کورد   ...   سیستەمی نوێی مووڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن

سیستەمی نوێی مووڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر ووشیاری و ووریایی شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرینگەکانی شوفێریکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە؛

یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مووڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیئۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.
دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی موولەتی شوفێری گشت جۆرەكانی(A B C D T) بە سیستمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت.
سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبیلی دوو تەنیش دەگرێتەوەو هەروەها  دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5)  سێ تەن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.
 . چوارەم:- وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.
پێنجەم:- وانەکانی پراکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مووڵەت شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن. 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

Paylas: