Kurdistan
سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لە ئاکرێ کردەوە
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لە ئاکرێ کردەوە
سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لە ئاکرێ کردەوە، ئاھەنگەکە بە بەشداری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسووڵخانەی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
پێنجشەممە، ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، سەرۆک بارزانی بەشداری لە ئاھەنگی نەورۆزی ئاکرێ کرد و لە ئاھەنگەکەش دا ئاگری نەورۆزی کردەوە.
ئاھەنگی نەورۆزی ئاکرێ کە بە پایتەختی نەورۆزی کوردستان ناسراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بە بەشداری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسووڵخانەی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.