TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 10 Kasım 2025 08:00
پەیامی کورد   ...   مەسرور بارزانی لەگەڵ کادیرانی لقی شەشی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

یەکشەممە مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و کادیرانی لقی شەشی ئەورووپای پارتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، تیشکی خستە دوایین گۆڕانکاری و پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پڕۆژە و پلان و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە پێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان. 

جێگری سەرۆکی پارتی، ستایشی ڕۆڵ و کۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی لقی شەشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و تیکۆشانیان دا لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە  نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.

Paylas: