TR KU SO
FB X
Kurdistan

سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات

سارا
Yazar
📅 15 Kasım 2025 06:15
پەیامی کورد   ...   سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات

مەسروور بارزانی، سه‌رۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات و دەڵێت،  دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی.

مەسروور بارزانی، سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی(ئێکس) دا، پیرۆزبایی 241 ساڵەی بونیاتنانی سلێمانی دەکات ، ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

لە ساڵیادی بونیاتنانی شاری سلێمانی دا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاری ڕۆشنبیری و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەری لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاری زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان. 

Paylas: