TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 24 Aralık 2025 06:44
پەیامی کورد    ...   شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە

سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دانووستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان، وەک یەکەم وێستگە، سەردانی کۆشکی "سەلام"ـی لە بەغدا کرد و لە لایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ەوە پێشوازییان لێ کرا. 

شاندی پارتی پێکهاتبوون لە:

- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی.

- فوئاد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

-  نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

 - ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.

- فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.

Paylas: