TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچێکی کوردی ئیلامی سەرەڕای برینداری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر و بێ سەروشوێن دەکرێت

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2026 11:30
  • کچێکی کوردی ئیلامی سەرەڕای برینداری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر و بێ سەروشوێن دەکرێت

ئیلام؛ دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە درێژەی دەست بەسەرکردن و سەرکوت کردنی هاووڵاتیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە، ڕۆژی شەممە ۱۳ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی ، فائیزه ڕەشیدی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری ئیلام دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بە برینداری لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا دەست بەسەر کراوە و ئەوەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێ کەوتۆتەوە.
  تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەمبارەوە بێ‌ئاکام ماوەتەوە.

Paylas: