TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی سێ ئەندامی یەک خێزانی خەڵکی سونقوری کولیایی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

سارا
Yazar
📅 16 Ocak 2026 13:41
  • کوژرانی سێ ئەندامی یەک خێزانی خەڵکی سونقوری کولیایی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

خێزانێکی کورد لە سەنگەری لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقەیان لێکرا و دایک و باوک و کوڕەکەیان گیانیان لەدەستدا
زەهرا بانی ئاماریان
بیژەن مۆستەفەوی
دانیال مۆستەفەوی

لە درێژەی نارەزایەتییە جەماوەرییەکانی شاری کەرەج، سێ ئەندامی یەک خێزانی خەڵکی سونقوری کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتكەرەكانی ڕێژیمی ئێران کوژران.

ئێوارەی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بیژەن موستەفەوی ٥٥ ساڵ، خانەنشینی وەزارەتی پەروەردە، لەگەڵ هاوسەرەکەی زەهرا بەنی‌عامریان ٤٨ ساڵ، فەرمانبەری خانەنشینی دەستەی دڵنیایی کۆمەڵایەتی و منداڵەکەیان دانیال موستەفەوی ١٩ ساڵ، قوتابی بەشی کۆمپیوتەر، لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان لە شاری کەرەج بوون، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم كوژران.

دەوترێت کوڕە گەورەکەی ئەو بنەماڵەیە بەناوی داوود مۆستەفەوی بەهەمان شێوە لە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقەی لێ کراوە و بە سەختی بریندار بووە و هیچ زانیارییەک لەبارەی دوایین بارودۆخی ناوبراوەوە نییە.


 

Paylas: