Kurdistan
دەست بەسەرکردنی دوو تازەلاوی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئێران ەوە
دەست بەسەرکردنی دوو تازەلاوی خەڵکی کامیاران سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات ئێران ەوە
ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، دوو تازەلاو بە ناوەکانی ئارتین نەدیمی و ماردین نەدیمی، دوو برای دوانەی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی گازرخانی و دانیشتووی شاری کامیاران، لەلایەن هێزە حکوومییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری دەستگیرکراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخیان نییە. خێزان و کەس وکاری ئەو دوو برایە تا ئێستا لە چارەنووسیان بێ ئاگان.