TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سارا
Yazar
📅 25 Ocak 2026 04:47
پەیامی کورد    ...   پەیامێک لە سەرۆک بارزانی یەوە

سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات بۆ دیاریکردنی نووری مالیکی وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق و پشتیوانی خۆی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەردەبڕێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکەین بۆ دیاریکردنی نووری مالکی وەک بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالکی دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و کێشەکان و نەھێشتنی کۆسپ و ئالنگارییەکانی ووڵاتدا پشتیوانی دەبین.

مەسعوود بارزانی

٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

Paylas: