TR KU SO
FB X
Kurdistan

چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی و کلتووری کورد دوای ١٥ ڕۆژ لە دەست بەسەر كردنی نادیار و ناڕوونە

سارا
Yazar
📅 03 Şubat 2026 07:58
پەیامی کورد    ...    چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی و کلتووری کورد دوای ١٥ ڕۆژ لە دەست بەسەر كردنی نادیار و ناڕوونە

دوای پانزە ڕۆژ لە دەست بەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و تووندوتیژیانەی چالاکی مەدەنی و کلتووری کورد کیان نێگەهدار، تا ئێستا بەبێ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر تۆمەتەکان و بەبێ دەستڕاگەیشتن بە دادگایی کردنی دادپەروەرانە دەست بەسەرە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ و لەدوای هێرشی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ ژووری تاکەکەسی خۆی دەست بەسەر کراوە.

کیان نێگەهدار دوای دەست بەسەر كرانی سەرەتا بۆ بەندیخانەی دەرەشار و پاشان بۆ زیندانی ئیلام گوازرایەوە. دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەست بەسەركرانی، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەست بەسەری و ئەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵی لە بەردەست دا نییە.

Paylas: