Kurdistan
سەر لە نوێ دەست بەسەركردنەوەی ئەفشین حسێن پەناهی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
پەیامی کورد ... سەر لە نوێ دەست بەسەركردنەوەی ئەفشین حسێن پەناهی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز و برای شەهید ڕامین حسێن پەناهی کە لە ساڵی ١٣٩٧ لەسێدارەدرا، سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان جارێکی دیکە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێران ەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەفشین حسێن پەناهی پێشتریش چەندین جار بەهۆی چالاکییە مەدەنی و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی یەکانەوە دەست بەسەر و زیندانی کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستگیرکردنی و بارودۆخی نییە.
خێزان و کەسوکاری ئەفشین ڕایانگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکان بە تەواوی لە ژیان و تەندرووستی و ئاسایشی ئەفشین بەرپرسیارن.