TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا دووپات دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 14 Şubat 2026 06:32
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا دووپات دەکاتەوە

هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن دا، هەینی 2026/2/13،  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی هاوکاری ئەمنی و سەربازی تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییەکانی ئیتاڵیا و ڕۆڵی کارای لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەربڕی.

لای خۆیەوە، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا پابەندی ووڵاتەکەی بۆ بەردەوامی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی تیرۆردا کرد.

دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

Paylas: