TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆبوونەوی گرینگی هێزەکانی کورد لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میوونشن

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2026 07:59
پەیامی کورد   ...   کۆبوونەوی گرینگی هێزەکانی کورد لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی میوونشن

لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن (موونیخ)، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە.

ئەو لووتکە سێ قۆڵییە لە نێوان شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات و وەزیرانی دەرەوەی واشینتۆن و دیمەشق بەڕێوەچوو. 

کۆبوونەوەکە بە یەکێک لە دیدارە دیپلۆماسییە گیرنگەکان دادەندرێت کە تێیدا بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و سووریا و هەسەدە لەسەر یەک مێز کۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتایی یەکان، تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بریتین لە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا، پرسی ئاسایشی ناوچە کێشە لەسەرەکان، و هەماهەنگییە سەربازی و سیاسییەکان لە قۆناغی داهاتوودا.

Paylas: