TR KU SO
FB X
Kurdistan

حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی زیاتر له‌ ٥٣١ ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هه‌ولێر خه‌رج دەکات

سارا
Yazar
📅 07 Eylül 2021 20:31

پەیامی کورد      ...    حكوومه‌تی هه‌رێم بڕی زیاتر له‌ ٥٣١ ملیۆن دیناری دیكه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هه‌ولێر خه‌رج دەکات

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ به‌ خه‌رجكردنی بڕی ٥٣١.٦٥١.٧٥٠  بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری هه‌ولێر.
له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار رایگه‌یاند، به‌ گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری به‌ ژماره‌ (٧٥٠٧)ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاردرا به‌ خه‌رجكردنی بڕی ٥٣١.٦٥١.٧٥٠  دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری هه‌ولێر و ئێستاش ئه‌و پرۆژانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری خه‌رجكردنی داوه‌ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی شاره‌وانیه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ٢٤ پرۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر خه‌رج كراوه‌.

هه‌ر دوێنێ دوشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی ٣٤٨٩٤٢٠٠٠ دیناری دیكه‌ی ده‌ركرد بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ٤٠ و ٦٠م له‌ كه‌رتی ٨ی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر.
له‌راگه‌ێندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرایكردوه‌، خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌، ئێستاش بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆی پرۆژه‌كان ته‌واو بكرێن.

Paylas: