TR KU SO
FB X
Kurdistan

خۆڵبارین دەیان کەسی لە کەرکووک ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Mayıs 2022 21:46

پەیامی کورد... خۆڵبارین دەیان کەسی لە کەرکووک ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە تاکوو ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە کەرکووک و ناوچەکە کردووە و تا ئێستا ٢٦١ کەس بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.

لەم بارەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ٥ی ٢٠٢٢، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک ڕاگەیاند: دیارە لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە پارێزگای کەرکووک کرد کە بەهۆیەوە لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکوو ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦١ کەس تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون و داخڵی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کراون.

گوتیشی: بەشی بەرچاوی ئەو کەسانە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و هیچ حاڵەتێکی مردنیش بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمار نەکراوە.

Paylas: