TR KU SO
FB X
Kurdistan

خورماتوو..شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراق رویدا

نەهرۆ
Admin
📅 01 Mayıs 2018 16:42

بەپێی زانیارییەکانی "پەیاماکورد" لە سنوری شارۆچكەی دوزخورماتوو، شەڕوپێكدادان لە نێوان حەشدی شەعبی وهێزەكانی وەڵامدانەوەی خێرای سەر سوپای عێراق رویداوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە (١)ی ئایار، لەشارۆچكەی دوزخورماتوو  شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزی وەڵامدانەوەی خێرای سەر سوپای عێراق دروستبووە، سەرچاوەیەکی ئەمنی شارۆچکەکەش هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو راشیگەیاند، کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە میلیشیاكانی سەرایای سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد، کە بەهۆی ئەوەی چەند چەكدارێكی سەربەو میلیشیایە تەقەیان لە بازگەیەكی هێزە ئەمنییەكانی دوزخورماتوو كردووە، بۆیە شەڕو پێکدادان رویداوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر زیانەكانی هەردوولا ئاشکرا نەکراوە.

Paylas: