TR KU SO
FB X
Kurdistan

قوباد تاڵەبانی هۆکاری سەرکەوتن لە دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2021 20:40

پەیامی کورد      ...     قوباد تاڵەبانی هۆکاری سەرکەوتن لە دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران لە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان رایگە‌یاند، حكوومە‌تی ھە‌رێم پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌ یاسای بوودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاووڵاتیان.

ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجوومەنى وەزیران سەرۆکى شاندی دانووستانکارى حکوومەتی هەرێم لەگەڵ ئەندامانی شاندەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا. 

دواتر شاندەکە لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبوەوە بۆ خستنەڕووى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەى کە شاندی باڵای حکوومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیان داوە و جێگیرکراوە لەیاساى بوودجەى ٢٠٢١ى عێراق دا.

لەکۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆکی ئەنجوومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەدا کە "ئەم رێکكە‌وتنە‌ لە دەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێک تێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بەڕاست و درووستی زانیارییەکان بگەێنین و زۆر بەڕاشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بەماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بوودجە و داهات و خەرجییەکان وچۆنییە‌تی جێگیر كردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێ كردن بێت".

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، "وە‌ك حکوومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردوە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌".

Paylas: