چالاکێکی فەرهەنگی کورد لە خوراسان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
پەیاما کورد ـ چالاکێکی مەدەنی کورد لە باکووری خوراسان بە تۆمەتی چالاکی فەرهەنگی و هاوکاری حیزبە کوردییەکانن دەستبەسەر و حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ بڵاوی کردووەتەوە، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ چالاکێکی فەرهەنگی کورد لە باکووری خوراسان بەناوی ”نوور محەمەد ئەفشار“ ناسراو بە ئەردەڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شیروان ەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خوراسان، ئەردەڵان دوای دەستبەسەر کران ڕۆژی یەکشەممە (٢٠ی جۆزەردانی ٢٠١٨ / ١٠ی ژوئەنی ٢٠١٨) لەلایەن دادگای شۆڕشی بجنوردەوە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری حیزبە کوردییەکان حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو چالاکە فەرهەنگیە کە تەمەنی ٥٥ ساڵە و خەڵکی شاری شیروانە ئێستا گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بروجێرد و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.
ئەردەڵان بەرپرسی کەناڵی تلگرامی Kom Muzîk بووە کە تەنیا موسیقای کوردی هەر چوار بەشی کوردستانی بڵاو دەکردەوە و زیاتر لە ٤٠ هەزار مێنبری هەبوو کە ماوەیەک پێش داخرا.
کوردانی خوراسان نزیک بە ٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا لە باکوور و ڕۆژهەلاتی کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئێران و سنووری ئەفغانستان و کوردستان گوازراونەتەوە و ئێستا حەشیمەتی ئەوان خۆی لە دوو میلیۆن کە دەدات.