TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەفتەی داهاتووەوە پیلانی نوێی وەبەرهێنان ڕادەگەێندرێت

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2020 18:31

پەیامی کورد    ...     لە هەفتەی داهاتووەوە پیلانی نوێی وەبەرهێنان ڕادەگەێندرێت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت : ئەو پڕۆژانەی بە هۆی نەخۆشی كۆرۆنا راگیرابوون، دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پیلانی نوێی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ڕابگەێندرێت

د. محمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "دوای راگرتنی پڕۆژەكان بە هۆی نەخۆشی كۆرۆناوە، لە ئێستادا زۆرینەی پڕۆژەكان دەستیان بە كار كردووەتەوە، كە ئەوانیش بەپێی رێنمایی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن و ژمارەیان 343 پڕۆژەیە".

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان روونیشی كردەوە: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا وەكوو دەستەی وەبەرهێنان پلانی خۆمان بۆ كاركردن لە بواری وەبەرهێنان و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نوێ ڕادەگەێنین ، چوونكە لە ئێستادا ئامادەمان كردووە و بۆ ڕای گشتی رایدەگەێنین . "

Paylas: