TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەولێر پێشوازی لە بچوكترین پیاوی جیهان دەكرێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ağustos 2023 13:42

پەیامی کورد... لە هەولێر پێشوازی لە بچوكترین پیاوی جیهان دەكرێت

پارێزگاری هەولێر بڵاویكردۆتەوە، پێشوازیان لە محەمەد قادر زادە وەك بچوكترین پیاوی جیهان كردوە كە دوجار ناوی چۆتە فەرهەنگی گینسەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، وەك رێزلێنان محەمەد قادر زادە كە بچوكترین پیاوی جیهانە لەشوێنی خۆمان دانیشاندو خۆشحاڵیمان بە دیداری ناوبراو دەربڕی كە دوجار ناوی چۆتە كتێبی گینسەوە جارێك لە ئیمارات و جارێكی تر لە ئیتالیا، لە ئێستاشدا خاوەنی بچوكترین دەست و كورترین باڵایە لە جیهاندا .
راشیگەیاندوە، محەمەد قادر زادە كە بەوە ناسراوە بەبەردەوامی جلوبەرگی كوردی دەپۆشێت سوپاسی كردین بۆ بانگهێشتكردنی بۆ دیوانی پارێزگاو دوپاتیكردەوە كە ئێستا وەك ئەكتەری سەرەكی بەشداری لە فیلمی ( ئای فۆن چواردە) دەكات كە ناوەڕۆكێكی مرۆیی و تراژیدیە.
ئومێد خۆشناو باسی لەوەشكردوە، باوكی رایگەیاند تەمەنی كوڕە تاقانەكەی 22 ساڵە و جارێك بەهۆی بچوكی دەستی و جارێكی تر بە هۆی كورتی باڵایەوە ناوی چۆتە فەرهەنگی گینسەوە، تەندورستیشی باشەو سەرقاڵی خوێندنە لە پۆلی یەك.
جێی ئاماژەیە محەمەد قادر زادە لەگوندێكی سەر بە شاری بۆكان لەدایكبوە، بەرزی باڵای 65 سانتیمەترە لەسەر ئەو بنەمایەش وەك بچوكترین پیاوی جیهان دیاریكراوە.

Paylas: