TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک بە دەستی مێردەکەی کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 31 Mayıs 2023 14:27

پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک بە دەستی مێردەکەی کوژرا


ژنێکی لاو بە ناوی پەرەستوو شەهبازی، تەمەن ١٨ ساڵ و دانیشتووی شاری دێولان کە بە منداڵی و بە زۆرەملێ بەشوو دراوە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە(٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣)، ژنێکی لاو بە ناوی پەرەستوو شەهبازی و تەمەن ١٨ ساڵ، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی پەیام شەریفی و تەمەن ٢٩ ساڵ، بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژراوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، پەرەستوو شەهبازی کە هاوکات دایکی منداڵێکی تەمەن ١٨ مانگ بووە، سەرەتا لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە هەڵواسراوە و دواتریش بە شێوەیەکی دڕندانە بە چەقۆ کوژراوە.

ئەو ژنە لاوە ۶ ساڵ لەمەوبەر کە تەمەنی تەنیا ١٢ ساڵ بووە، بە ناچاری ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پەیام شەریفی پێک هێناوە کە تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانە.

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، وێڕای ئەوەی کە پەرەستوو شەهبازی خۆی بووەتە قوربانی تەڵاق، دوای ئەوەش کە دایکی جارێکی هاوسەرگیری کردووەتەوە، لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بە زۆرەملێ لەلایەن زڕباوکیەوە ناچار کراوە کە ژیانی هاوبەش لەگەڵ پەیام پێک بهێنێت. شایانی باسە کە دایکی پەرەستوو چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆچی دواییی کرد.

Paylas: