TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە كورستانەوە گەشتكردن بۆ ٢١ وڵات قەدەغە كرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Ocak 2021 16:48

پەیامی کورد ... لە كورستانەوە گەشتكردن بۆ ٢١ وڵات قەدەغە كرا

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد.

 

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قەدەغەی هاتوچۆو گەشتكردن بۆ ٢١ وڵات راگەیەنرا.

 

بەپێی نوسراوەكە، گەشتگردن بۆ هەریەك لەوڵاتانی (بەریتانیا، نەمسا، بەلجیكا، دانیمارك، فینلاند، فەرەنسا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، یۆنان، ئێرلەندا، لۆكسەمبۆرگ، سلۆڤاكیا، ئیسپانیا، بەرازیل، ئەمریكا، هیندستان، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا، هۆڵەندا، ژاپۆن و زامبیا) قەدەغەیە.

 

Paylas: