Kurdistan
لەم هەفتەیەدا تەنیا ڕۆژێک پشووی فەرمیە
پەیامی کورد ... به‌هۆى ١٠ى موحه‌ڕه‌م و یادى شه‌هیدبوونى ئیمام حسێن ، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رۆژى٩ی ٩ی ٢٠١٩ى كرده پشووى فه‌رمى و جەختیش ده‌كاته‌وه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ده‌وامى فه‌رمییه.
له‌وباره‌یه‌وه جوتیار عادل ووته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌بۆنه‌ی ١٠ی موحه‌ڕه‌مه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه ٩ی ٩ی ٢٠١٩ ده‌كاته پشوی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ینێ " یه‌كشه‌ممه " له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستاندا ده‌وامی فه‌رمییه و پشوو نییه.