Kurdistan
لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە
پەیامی کورد … لیژنەی باڵای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە
وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆببێتەوە و تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەكانی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ دووشەممە 25-10-2021 لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەووەی كۆرۆنا بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا و پێدانی ڤاكسین دەکرێت.
بهپێی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی ،تا ئێستا 356 هەزار و 311 کەس له ههرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 334 هەزار و 465 کەس چاکبوونەتەوە و شەش ههزار و 285 کەسیش بههۆی ڤایرۆسهكهوه گیانیان لەدەستداوە.