لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد
پەیامی کورد … لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێ دەرکرد
دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی کوردستان وته‌بێژی حكوومه‌ت بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له باره‌ی رێكاره نوێكان و پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ئاشكرا كرد.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و خوێندن راناگیرێت.
به ئاماژه‌دان به هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه، هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری عێراق سنوردار بكرێت.
باسی له‌وه‌شكرد، تەنها رێگە بە دیپلۆماتکارەکان و شاندە سیاسییەکان دەدرێت بێنە هەرێمەوە.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی دا وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك ده‌مامك به‌كارنه‌هێنێت سزا ده‌درێت.