لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر قەرەچووغ ڕێکەوتن کرا
پەیامی کورد... لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر قەرەچووغ ڕێکەوتن کرا
شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان و شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سه‌ردانی چیای قه‌ره‌چووغیان كرد و تاوتوێی دۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌خموور كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ردوو شاند له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانییان له چیای قه‌ره‌چووغ گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه شه‌ش خاڵی سه‌ربازیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سێ خاڵی دیكه‌ی سه‌ربازیش بۆ هێزه‌كانی عێراق ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 19ی تشرینی یه‌كه‌م، سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كاتێكدا سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنن سه‌باره‌ت به جێگیربوون له‌و بنكانه‌ی كه پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له چیای قه‌ره‌چووغ جێیان هێشتووه، گرژی و ئاڵۆزی درووست ده‌بێت ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، كۆبووه‌وه.