TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی پردێ ٤ پێشمەرگە شەهید بوون

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Aralık 2021 14:16

پەیامی کورد … لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی پردێ ٤ پێشمەرگە شەهید بوون

درەنگانی شەوی یەکشەممە 5-12-2021، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە لە گوندی قەرەسالم لە ناوچەی شێخبزێنی لە شارەدێی پردێ لە سنووری پارێزگای کەرکووک.

بەپی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعشدا کە هێزەکانی پێشمەرگە تێکیان شکاند، چوار پێشمەرگە شەهید بوون و دووی دیکەش بریندار بوون.

ناوی شەهیدەکان:

- شەهید نەقیب مسعود تەڵعەت، خەڵکی ناحییەی سێگردکان

- شەهید نەهرۆ ناجی خەڵکی ناحیەی دارتوو، هەولێر

شەهید هەژار جەلال، خەڵکی کەرکوک

- شەهید رێکان تۆفیق، دانیشتوی هەولێر - مام زاوا

Paylas: