Kurdistan
لە کەرکووک بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزێکی ئەمنیدا تەقییەوە
پەیامی کورد... لە کەرکووک بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزێکی ئەمنیدا تەقییەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە بۆمبێک لە کەرکووک تەقییەوە و ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاو بووەتەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی دووسایدی عەرەفە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی هێزێکی ئەمنی تەقییەوە.
هەروەها؛ ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.