Kurdistan
لە کەرکووک داعش دیسان هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
پەیامی کورد … لە کەرکووک داعش دیسان هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
درەنگانێكی شەوی رابردوو گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق لەسنووری پارێزگای كەركوك.
چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق لەنزیك بەنداوی ژمارە ٨ی قەزای دووبز لە ڕۆژئاوای پارێزگای كەركوك لەهێرشەكەدا سەربازێك كوژراوەو دوو سەربازی تریش برینداربووە.
بەپێی زانیارییەكانی كەركوك شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەی قورس لەنێوان سوپای عێراق و چەكدارەكانی داعش روویداوە، دوای شەڕەكەش چەكدارەكانی داعش لەناوچەكە پاشەكشەیان كردووە.