TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کرماشان ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Şubat 2022 14:49

پەیامی کورد... لە کرماشان ژنێک بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢، ژنێکی گەنجی خەڵکی کرماشان بە ناوی فاتمە سامتی لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەقۆ و تەور کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینی ئەم ژنە گەنجە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ناوبراوی کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە کە هەمان ڕۆژ، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی «زەردەڵان» سەر بە شاری هەلیلان بە ناوی تاهیرە شەفیعی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن خەزوورییەوە کوژراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ی زایینییەوە، لانی کەم ٦ ژن لە شارە جیاجیاکانی پارێزگای کرماشان کوژراون.

Paylas: