TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی  سلێمانی، كتێبێك کۆکرایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Kasım 2021 13:52

پەیامی کورد … لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی  سلێمانی، كتێبێك کۆکرایەوە

وەزارەتی ڕۆشنبیری ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە كتێبێك كە لە پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لە شاری سلێمانی نمایش كراوە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن یەكێتی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان، ئاگاداركراینەوە كە كتێبێك لە پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لەشاری سلێمانی نمایشكراوە بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرە الحروب وٲسرارها) كە دیمانەیەكی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچووە، دیمانەكە لەزینداندا لەلایەن (د. علی السعدی) سازدراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە دەكات لە دیمانەكەدا ئەوەی كەسوكاری ئەنفالەكانی نیگەرانكردووە، نكۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵكی سیڤیلی كوردستان ئەنجامدرابێت بەڵكو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.

هەروەها ڕایگەیاند: دوای ئاگاداركردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگەكە، ئەمڕۆ كتێبەكە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) كۆكرایەوە.

Paylas: