پلاسخارت: شه‌ڕی سیاسی نێوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان زۆر بێزاركه‌ره
پەیامی کورد... پلاسخارت: شه‌ڕی سیاسی نێوخۆیی له هه‌رێمی كوردستان زۆر بێزاركه‌ره
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراقجینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراقکوردستان پلاسخارت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نه
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە لایەنە سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەرچی زووە چارەسەر بۆ کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردن بدۆزنەوە و هەڵبژاردن بکەن.
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لە تویتێکدا رایگەیاند، شه‌ڕی سیاسی نێوخۆیی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق زۆر بێزاركه‌ره.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "جارێكی دیكه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی هەموو خه‌ڵك كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ كێشه دیاره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن به‌زووترین كات بدۆزنه‌وه".
هه‌روه‌ها پلاسخارت راشیده‌گه‌یه‌نێـت، هەڵبژاردنێك كه جێی باوەڕ و لە کاتی خۆیدا بێت، پێویستییەکی دیموکراتییە.