TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سلێمانی کارمەندێکی تەندروستی بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستا

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Mayıs 2021 14:47

پەیامی کورد … لە سلێمانی کارمەندێکی تەندروستی بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستا

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان گیان لەدەستدانی كارمەندێكی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

لەمبارەیەوە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە خەمو پەژارەیەكی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (سۆران مەجید ڕەشید) كارمەندی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی لەشاری سلیمانی دەكەین كە بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆچی دوایی كرد.

 

راشیگەیاندووە: لەماوەی تەمەنی وەكو یاریدەدەری خۆپاراستن زۆر بەڕێكوپێكی و دڵسۆزانە خزمەتی هاووڵاتیان و چاودێری تەندروستی كردووە.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم جیهان ڕووی لە هەڵكشانەو ڕۆژانە بە سەدان هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.

Paylas: