لە سلێمانی شەش کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... لە سلێمانی شەش کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کران
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند کە شەش كەسیان دەستبەسەر کردووە كە دوو لەوكەسانە بازرگانن و چوارەكەی دیكەیان بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن.
لەراگەیەنراویكدا هاتووە کە"هێزەكانمان لە (11/10/2020 ) لەبازگەی بانی مەقان ژنە بازرگانێك و بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەریان بە (122)غم كریستاڵەوە دەستگیركرد كەلەبغدادە و هێنابویان ،دەیانویست بیبیەن بۆسلێمانی ،تۆمەتباران بەڕەگەز عەرەبن و دانیشتوی شاری سلێمانین "
ئەوەش هاتووە"هەرلەهەڵمەتی هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوادا بۆ دەستگیركردن و ڕێگریكردن لەبەكارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لەماوەی (20)ڕۆژدا (4)كەسی دیكەش دەستگیركراون ،كە یەكێكیان بازرگانەو (3)كەسەكەی دیكەش بەكارهێنەرن و لەناویاندا یەكێكیان بەڕەگەز سوریەو ئەوانی دیكەش كوردن و دانیشتوی سنورەكەن ."
لەڕاگەیەنراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژەی بەوەشداوە"لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (14) هۆشبەر ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسێكانیان بەردەوامە ."