TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 12 Şubat 2024 14:49

پەیامی کورد... لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی گەنج بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی بانە بە ناوی سەیوان سەحیحی لە مەودای نزیکەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتاییەکانی شەوی (١١ی فێبریوەری ٢٠٢٤ )، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی سەیوان سەحیحی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سارداوی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

سەیوان سەحیحی خەڵکی گوندی «بلەکە» بووە و تەرمەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١١٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

Paylas: