Kurdistan
لە سنووری شارباژێر ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانجی دڕۆن
پەیامی کورد... لە سنووری شارباژێر ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانجی دڕۆن
شەوی ڕابردوولە سنووری قەزای شارباژێر بە درۆن ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتەوە.
شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر ب راگەیاند، “ئۆتۆمبێلێک لە سنووری گوندی رەنگێنە بە درۆن کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە سنوورەکە کەوتووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا نازانین چەند کەس لە رووداوەکە بوونەتە قوربانی و ناشزانین کێن هاوڵاتیی مەدەنین یان نا”.
ئاشکراشیکرد، “تیمەکانمان چوون بۆ شوێنی رووداوەکە هەم بۆ ئەوەی وردەکاری رووداوەکە بە تەواوی بزانن، هەم بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.