له شارۆچکەیه‌كی سنووری سلێمانی به‌ردێكی مێژووی دۆزرایەوە
پەیامی کورد … له شارۆچکەیه‌كی سنووری سلێمانی به‌ردێكی مێژووی دۆزرایەوە
له شارۆچکەیه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌ردێكی مێژوویی دۆزرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه قائیمقامی ماوه‌ت زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: چاوەڕێی ئەوەین كه‌سێكی شاره‌زا له‌و بواره لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به وردی مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک.
كامه‌ران حه‌سه‌ن قائیمقامی ماوه‌ت راگەیاند: به هاوكاریی ناوەندی ڕووناکبیریی شارباژێڕ و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناو شارۆچکەی ماوه‌ت، به‌ردەکەی مێژووییان دۆزیوه‌ته‌وه لەژێر خاک دەرهێناوە، بەردەکە نووسینێکی مێژوویی لەسەرە، کە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێک پێش ئێستا.
قائیمقامی ماوه‌ت بۆ باس وتیشی: بەردەکە لەلایەن دانیشتووانی ماوەتەوە دۆزراوەتەوەو، ئێستاش چاوەڕێی ئەوەین، بەڕێوەبەرایەتیی مۆزەخانەو شوێنەواری سلێمانی مامەڵەیەکی زانستیانە لەگەڵ ئەو نووسینە بکەن و كه‌سی شاره‌زای بۆ په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به وردی مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک.