TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەهاباد/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 19 Mart 2022 19:59

پەیامی کورد... مەهاباد/ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەڕێگەی نێوان هەر دوو شاری مەهاباد-بۆکان هەشت کەس گیانیان لەدەستدا. لای خۆشیەوە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد ڕایگەیاند، کاتژمێر چواری ئێوارەی ڕۆژی هەینی، تەلەفۆن بۆ بەشی فریاگوزاری ئەو ڕێکخراوە کراوە و هەواڵی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەڕێگەی نێوان مەهاباد و بۆکانیان پێ داوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی هاتووچۆی مەهاباد، پێنج لە سەرنشینانی هەر دوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و پێنجی تریش بە سەختی بریندار بوون.

پۆلیسی هاتووچۆی مەهاباد باسی لەوە کردووە، شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە لە بریندارانی ڕووداوەکە لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی مردووان بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە هەشت.

ساڵانە لە ئێران زیاتر لە ١٥ هەزار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیان لەدەستدەدەن. پۆلیسی هاتووچۆی ئەو وڵاتەش هۆکاری بەشێکی هۆکاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان بۆ خراپی ڕێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی هاووڵاتییان ڕێنماییەکانی هاتووچۆ دەگەڕێنێتەوە.

Paylas: